ئەم پێکهاتانە یاریدەی گەشانەوە موی برۆکانت دەدەن


خەندان لایف-

برۆکانت رۆڵێکی گرنگی هەیە لە جوان نیشاندانی چاوەکانت و رووخسارت، هەربۆیە تا پڕ و هێڵەکانی رێک بێت، زیاتر سەرنجڕاکێش دەبێت.

بێگومان هاوشێوەی هەموو بەشێکی دیکە برۆکانت پێویستیان بە خزمەتکردن هەیە، لە بەکارهێنانی زەیت و پێکهاتەی سروشتی بەسوود، بۆ ئەوەی هەڵنەوەرێت.
لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی albawaba باس لەو بەها خۆراکیانە دەکات، کە کاریگەریان لەسەر پاراستنی برۆ هەیە، پڕیدەکات و رێژەی هەڵوەرینی کەمدەکاتەوە:

1-ڤیتامین ئەی، کە زیاتر لە پەتاتە و گێزەر و بیبەری سور و شیرین بوونی هەیە.

2-ڤیتامین سی، لە بروکلی و لیمۆ و پرتەقاڵدا هەیە.

3-ڤیتامین ئی، بەشێوەیەکی گشتی لە بادام و ریحانە و بیبەری رەش و سپێناخ و زەیتوندا هەیە.

4-ترچەچەوری و ئۆمیگا سێ، کە زیاتر لە ئەڤۆگادۆ و گوێز و زەیتی زەیتون و ماسی سەلەمون دا هەیە.

5-بیوتین، بەشێوەیەکی زۆر لە هێلکە و ئەڤۆگادۆ و سەوزە و سپێناخ و ماسی سەلەمون هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP