ئەو گۆرانیبێژە کێیە بەدوای هەنگاوەکانی پەروازەوەیە؟

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی  ناسراوی کوردستان پەرواز حسێن، هیوا دەخوازێت ئەو گۆرانیبێژەی لاسایدەکاتەوە، رێگای خۆی بگرێت.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پەرواز حسێن، لە ستۆری پۆستێکی بڵاوکردەوە و وتی "گۆرانیبێژێک هەیە لەدوای هەنگاوەکانی من دەڕوات، خۆزگە وەک خۆی بێت، نەک لاسایکردنەوەی من، هەوادارانم باش دەزانن کێیە؟

ئەم پۆستەش کاردانەوەی لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە، هەوادارانی بەشێوەی جیاوازی بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن.

پەرواز حسێن لەدایکبووی 1989، لە ساڵی  2013بەشداری بەرنامەی ئەرەب ئایدڵی کەناڵی mbc عەرەبیدا كرد، توانی تا قۆناغی پێش كۆتای بەردەوام بێت و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات و ئێستا خاوەنی چەند بەرهەم و ڤیدیۆکلیپێکە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

ئه‌م بابه‌ته 60925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP