سوودەکانی هەڵوژەی ترش


خەندان لایف-

هەڵوژەی سەوز یان ترش، یەکێکە لە میوەکانی وەرزی گەرما کە خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت بۆ سەیران و گەشتەکان، کە دەوڵەمەندە بەچەندین بەهای خۆراکی باش.

بەپێی زانیاریەکانی پێگەی dailymedicalinfo هەڵوژەی ترش دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم وخوێی کانزایی، لەهەمانکاتدا وزەیەکی باش بە لەش دەدات، یارمەتی لەش دەدات لە سۆدیۆمی زیانبەخش رزگاری بێت.

پسپۆڕان باس لە گرنگی خواردنی هەڵوژەی ترش دەکەن پێش نان خواردن، چونکە ترشی گەدە رادەگرێت و کرداری هەرس چالاک دەکات، بەسوودە بۆ تووشبووانی رۆماتیزم، چونکە دژەهەوکردنێکی بەهێزە.

لەلایەکی دیکەوە هەڵوژە هۆکارێکە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، چونکە هاوسەنگی پەستانی خوێن رادەگرێت.

یەک کوپ لە هەڵوژە بڕی 325 ملیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، لەگەڵ ریشاڵیەکان، کە باشترین یارمەتیدەرە بۆ خاوێنکردنەوەی خوێن لە ژەهر.

ئه‌م بابه‌ته 12394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP