ئەو هەڵانەی لە کاتی قژ وشککردنەوە ئەنجامیدەدەیت

خەندان لایف-

بەگوێری هەواڵێکی گۆڤاری "فرویندین"ی ئەڵمانیا، لە کاتی قژ وشککردنەوە بە ئامێرە هەواییە گەرمییەکان خانمان زۆر هەڵە ئەنجامدەدەن، کە زیانیان پێدەگەیەنێت و رێژەی هەڵوەرین زیاد دەکات.

یەکێک لەو خاڵانەی جەختی لەسەر دەکاتەوە، وشککردنەوەی راستەوخۆیە دوای خۆشتن، کە پێویستە بەرێژەی لە %20 وشکبووبێتەوە، واتە تەڕی نەمابێت، دواتر ئامێرەکە بەکاربهێنرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژەدەدات بەوەی نابێت گەرمیەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بدەیت لە بەشێک، دەبێت ئاڵوگۆڕی پێبکەیت و تینی گەرمیەکەش بەر بێخی سەرت نەکەوێت.

لەهەمانکاتدا پزیشکانی جوانکاری هۆشداریشدەدەن بە خانمان کە کرێمی دژەگەرمی بەکاربهێنن لە کاتی وشککردنەوە، پلەی گەرمیەکەش هێندە بەهێز نەبێت، چونکە زیان بە قژەکە دەگەیەنێت.

ئه‌م بابه‌ته 6285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP