بۆچی پێویستە لە کاتی سوڕی مانگانەدا بە پێ بڕۆیت؟


خەندان لایف-

بەشێکی زۆری پزیشکان هۆشداری دەدەن، بۆ ئەوەی خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا بەپێ بڕۆن، چونکە لەرووی دەروونیەوە مێشکی ئارام دەکاتەوە و لە بیرکردنەوەی سلبی دووریدەخاتەوە، جگە لەوەی سوڕی خوێن و هۆڕمۆنەکانی چالاک دەکات.

هاوکات جەستەی چالاک دەکات، بەڵام وەرزشی زۆر توند زیانی هەیە، پێویستە خانمان ئەگەر وەرزیش بکەن، وەرزشی سوک هەڵبژێرن، چونکە رەنگە تووشی خوێن بەربوونی بکات.

بەگوێرەی هەواڵەکەی پێگەی dailymedicalinfo لەکاتی سوڕی مانگانەدا پێویستە چۆن رەفتار بکەیت:

1-باشترە زیاتر پشوو بدەیت و هێندە کاری قورس نەکەیت، یان هەڵگرتنی قورسایی زۆر، خەوتنیش بۆ ماوەیەکی باش.

2-راگرتنی پاکوخاوێنی جەستە و جلوبەرگ، ئەگەر خۆت دەشۆیت، پێویستە گەرماوەکەت باش گەرم بێت.

3-بەکارهێنانی جەوەنەی گەرم لەسەر سک، چونکە ئازار کەمدەکاتەوە.

4-ئەنجامدانی وەرزشی ئاسان.

5-ئەگەر ئازاری زۆر هەبوو، باشترە بەپێی راوێژی پزیشک دەرمانێک بەکاربهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 11734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP