باشترین کاتەکانی ئاو خواردنەوە


خەندان لایف-

ئاو، بەشێکی سەرەکیە لە پێداویستییەکانی لەشی مرۆڤ، بێگومان کەمی لە لەشدا کاریگەری سلبی هەیە، چونکە هاوسەنگی کێشت رادەگرێت و ئارەزووی خواردنت کەمدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر 30 خولەک پێش نان خواردن دوو کوپ بخۆیتەوە، هاوکات جەستەت لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و شێداریدەکات، بەڵام وشکبوونەوەی لەش خراپە. 

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی dailymedicalinfo لەرووی تەندروستیەوە، باس لە باشترین ئەو کاتانە دەکات کە بۆ خواردنەوەی ئاو گونجاوە:

1-پێش نوستن، پەرداخێک ئاو زۆر گرنگە بیخۆیتەوە، چونکە لە سەکتەری مێشک و دڵ دەتپارێزێت.

2-دوو پەرداخ پاش لە خەو هەستان، یاریدەی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات.

3-یەک پەرداخ 30 خولەک پێش نان خواردن، یاریدەی کرداری هەرس دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 31264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP