بەگوێرەی قۆناغی تەمەنت، پێویستە رۆژانە چەند کاتژمێر بخەویت؟


خەندان لایف-

خەو، بەشێکی گرنگی ژیانە کە دەبێتەهۆی حەوانەوەی جەستە و دەروون و چالاکدەکاتەوە، بەڵام کەم خەوی زیانی هەیە و تەندروستیت ناجێگیر دەکات.

لەم دەروازەیەوە ماڵپەڕی dailymedicalinfo بەپێی تەمەن پێویستی لەش و مێشکی بەشێوەیەکی تەندروست بۆ خەو دابەش کردووە.

منداڵ، بەشێوەیەکی گشتی پێویستە 16 کاتژمێر بخەوێت، بێگومان کە گەورەتر رەنگە چەند کاتژمێرێک کەمتر بخەوێت.

هەرزەکار، پێویستە لە نۆ کاتژمێر کەمتر نەخەوێت.

گەنج و گەورەکان، پێویستە رۆژانە 7-8 کاتژمێر بخەون.

لە کاتی دووگیانیدا، دایک پێویستی بە زیاتر لە 8 کاتژمێرە بۆ خەو.

ئه‌م بابه‌ته 17382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP