ئامادەکردنی کاسە برنجی تورکی

خەندان لایف-

ژەمە خواردنێکی تورژیە و تامێکی تایبەتی هەیە، زیاتریش لە شەقامەکان دەفرۆشرێت.

پێداویستییەکان:
سنگی مریشک، بەپێی پێویست
لیمۆ
خوێ 
بیبەری رەش
قوتوویەک نۆکی ئامادەکراو، دەکرێت خۆشت ئامادەیبکەیت
دەفرێک برنج

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سنگی مریشکەکە بکوڵێنە، ئاوی لیمۆ و خوێ و بیبەری رەشەکەی بکە بەسەردا، دواتر بیپاڵێوە.

برنجەکە بکوڵێنە، بەڵام لەگەڵ ئەو دەفرە ئاوەی تێیدەکەیت ئاوی چوار لیمۆ تێکەڵاوبکە، کە ئاوەکەی هەڵمژی نۆک و سنگی مریشکەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 11673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP