بەڤیدیۆ.. یەکەم ترایلەری فیلمی جۆکەر ببینە


خەندان لایف-

بەمزوانە فیلمێکی نوێ بەناوی " JOKER" لە سینەماکانی جیهان نمایشدەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت بینەرێکی زۆر بەدەستبهێنێت.

ئەم فیلمە ئەکتەری ناسراوی جیهانی جۆکوین فۆنێکس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لەلایەن تۆد فیلیپسەوە دەرهێنراوە، بڕیارە لە 4ی مانگی ئۆکتۆبەری 2019 لە سینەماکان پەخشبکرێت.

چیرۆکی فیلمەکە زیاتر دەگەڕێتەوە  ساڵانی هەشتاکان، کاتێک لەسەر تەختەی شانۆ ئەکتەرە کۆمیدیەکان باس لە کەسێکی هاوشێوە دەکەن کە تووشی شکست بووە، رۆژێک لە رۆژان بەشێوەی ئاژاوەگێڕی و تاوانکارانە دەگەڕێتەوە لە شاری گۆسام، هێواش هێواش دەگۆڕێت بۆ پێشەنگێکی ترسناک.

جۆکوین فۆنێکس دەربارەی رۆڵەکەی دەڵێت "هەمووان بیرکردنەوە و خەیاڵی جیاوازیان هەیە دەربارەی کەسایەتی جۆکەر، بەڵام لەخۆم دەپرسم ئاخۆ لە ئاستی پێشبینییەکانی بینەرانی سینەمام، گرنگ ئەوەیە رێگایەکی باش بدۆزمەوە کە ئەو کەسایەتیەی پێ بناسێنم".


ئه‌م بابه‌ته 3925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP