نازدار و هاوسەرەکەی سەرنجی هەوادارانیان رادەکێشن

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان نازدار جەزیری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ هاوسەرەکەی وێنەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

نازدار جەزیری ئەستێرەی دیاری باکوری کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی لەگەڵ هاوسەرەکەی هونەرمەند رابین بڵاوکردووتەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەون و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی جیاوازی هەبوو.

نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبووە لەتەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەل هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردووە.

ڕابین لە ساڵی 2008  بەشداری  لە بەرنامەیەكی (رێكا ستێرا) ی تایبەت بە بەهرەمەندە دەنگخۆشەكان دەکات لە كەناڵی ڤین تیڤی, بەردەوام دەبێت و تا قۆناغەكانی كۆتایی دەڕوات، لەو رێگەیەشەوە هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆدەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 67094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP