سێ رێنمایی بۆ ئەو خانمانەی کێشیان زۆرە، بەمزووانە دەبنە بوک

خەندان لایف-

هەڵبژاردنی جلوبەرگی بوکێنی رەنگە هەنگاوێکی ئاسان نەبێت، چونکە بۆ خۆشترین رۆژی تەمەنت دەیپۆشیت و دەتەوێت بە جوانترین شێوە دەربکەویت، بێگومان ئەو کیژانەی کەمێک قەڵەون و کێشیان زیادە، گرفتیان زیاترە، چونکە دەیانەوێت هەم جوان بن و لەشولاریان جوانتر نیشانبدەن.

لەمبارەیەوە پێگەی arabiaweddings سێ رێنمایی دەخاتەڕوو:

1-سەرەتا ئەو بڕە پارەیەی بە تۆ دەدرێت پێویستە دیاریبکەیت، هەوڵبدە بەگوێرەی توانی خۆت بێت، چونکە هەمیشە ئەو عەزیانەی بۆ خانمانی قەڵەو دەبێت کەم و نرخیان زیاترە بە بەراورد بە عەزیەکانی دیکە، بێگومان دەکرێت قوماش بکڕیت و بە دورین ئامادەیبکەیت.

2-پێویستە قەبارەی گەورەتر لە قەبارەی جلوبەرگی ئاسایی هەڵبژێریت، چونکە ستایلەکەی جیاوازە و بەوشێوە پڕبە بەری خۆت دەبێت.

3-بەرلە هەموو هەنگاوێک لە رێگای دیزاینەرێکی شارەزا یان ئینتەرنێت بەدوای ئەو ستایلانەدا بگەڕێ کە بۆ خانمانی قەڵەو گونجاوە، پاشان جۆری قوماشەکە زۆر گرنگە، تا گیانت نیشاندەدات و زیاتر قەڵەو بکات. 

 

ئه‌م بابه‌ته 9818 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP