چۆنێتی پاراستنی پێست لە وەرزی بەهاردا


خەندان لایف-

هەندێک لە خانمان پێستیان هەستیارە و بە گۆڕانی وەرزش کاریگەری لەسەر پێستیان دەردەکەوێت، بەڵام کەسانێکیش تەنها لە وەرزی بەهاردا   پێستیان تووشی هەستیاری دەبێت، لەم روانگەیەوە پێگەی bashartek هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە، بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی بەهاردا:

1-زۆر گرنگە تەقشیر بۆ پێست بکەیت، بۆ ئەوەی لە خانە مردووەکان رزگاری بێت و نوێ بێتەوە، لایەنی کەم هەفتانە دووجار، ئەگەر هەست کرد بە دووجار تووشی سوربوونەوە دەبێت پێست بیکە بە یەکجار، بەڵام فەرامۆشی مەکە.

2-گرنگە بایەخ بە شێدارکردنی پێست بدەیت، واتە لە دوای شتن سیرۆم یان کرێمێک یاخود شیر پێکهاتەیەک بەکاربهێنە، رێگانەدات پێست وشک بێتەوە.

3-کرێمی دژەخۆر بۆ دەرەوە لە یادمەکە، بۆ ئەوەی پێست لە تیشکی سەروو بنەوشیەکان بپارێزیت، چونکە لەو وەرزەدا تیشکی خۆر بە تین دەبێت.

4-رێژەیەکی زۆر میوە و سەوزە بخۆ، بۆ ئەوەی ڤیتامین و خۆراکی پێویست وەربگرێت و وشک نەبێتەوە، لەهەمانکاتدا ئاوی باش بخۆرەوە رۆژانە.

ئه‌م بابه‌ته 5568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP