چوار شێواز بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانت


خەندان لایف-

نینۆکەکانت تەنها پێویستی بە رەنگکردن و رازاندنەوە نییە، بەڵکو دەبێت خزمەتیش بکرێت و رێگانەدەیت زەردبێت و رەنگی ناشرین بێت، ماڵپەڕی yawmiyati باس لە چوار شێواز دەکات بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانت و گەشانەوەی:

1-ئاوی نیو لیمۆ و کەمێک سۆدەی نان تێکەڵاو بکە، پاشان بە فڵچەی ددان بیهێنە بە نینۆکەکانتدا و پێوەی بهێڵەوە بۆ ماوەیەک.

2-ئاوی لیمۆ بەتەنها ئامادەبکە، بۆ ماوەی 15 خولەک نینۆکەکانتی تێدا نقوم بکە، هەفتانە دووجار دووبارەی بکەرەوە، بێگومان فڵچەی ددان پێویستە بەکاربهێنیت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

3-زەیتی درەختی چا بۆ ماوەی چەند خولەکێک بدە لە نینۆکەکانت رۆژانە دووجار بۆ ماوەی مانگێک و بیشۆ، یاخود لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵاوی بکە و بە لۆکەیەک بیدە لە نینۆکەکانت.

4-خوێ و لیمۆ ئاوێتەیەکی زۆر باشە بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانت، بۆ ماوەی پێنج خولەک یان تا وشک دەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 6716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP