هەندێک رێنمایی بۆ لابردنی کڕێشی قژت


خەندان لایف-

کڕێشی قژ بەهەموو جۆرەکانیەوە کێشەیەکی بێزارکەرە و پێویستە چارەسەری بکەیت، چونکە دیمەنێکی ناشرینی هەیە و رەنگە هاوشێوەی کەسێکی ناخاوێن دەربکەویت.

بەپێی هەواڵەکەی sabaiastyle جۆرەکانی کڕێشی قژ:
کڕێشی قژی وشک، ئەم جۆرە رەنگی سپی و لوس و نەرمە، دەبێتە هۆی خورانی بێخی سەر.

2-کڕێشی قژی چەور، قەبارەیەکی بچوکی هەیە و سپی کەمێک زەردباوە، بەهۆی رێژەی چەوری زۆرەوە دەردەکەوێت.

چۆنێتی چارەسەرکردنی:
1-بەکارهێنانی شامپۆی گونجاو بۆ لابردنی کڕێشی قژت، بەپێی جۆری کڕێشتی قژت، وشک یان چەور.

2-ئەگەر جۆری کڕێشەکەت چەورە، رۆژانە بەردەوام سەرت مەشۆ، چونکە چەوریەکەی دەڕوات کڕێشەکە زیاتر دەردەکەوێت.

3-شانە و خاولی کەسی دیکە بەکارمەهێنە.

4-کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئامێرە گەرمیەکان، چونکە سەرچاوەیەکی دیکەیە بۆ کڕێش.

ئه‌م بابه‌ته 4650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP