ئامادەکردنی براون کێک


خەندان لایف-

کێکی براون، تامێکی خۆشی هەیە و بەگشتی خواستێکی زۆری لەسەرە،جگەلەوەی ئامادەکردنی ئاسانە، کەواتە تۆش تاقیبکەرەوە.

پێداویستییەکان:
سێ هێلکە
یەک کوپ شیری گیراوە
نیو کوپ زەیت
یەک کوپ شەکر
سێ کەوچکی گەورە کاکاو
یەک ڤانێلا
یەک پیکن پاودەر
دوو کوپ و نیو ئارد


پێداویستییەکانی کرێمەکەی:
سێ کەوچی گەورە کاکاو 
نیو پەرداخ شەکر
یەک کەوچک نیشاستە
یەک کوپ شیری گیراوە
50 گرام کەرە 

چۆنێتی دروستکردنی:
شەکر و هێلکەکە پێکەوە تێکەڵاودەکەین، دواتر زەیت و شیر و ئارد و پیکن پاودەر و ڤانێلاکەی بەدوای یەکدا تێدەکەین و تێکەڵاوی دەکەین، تا هەویرێکی باش دێتە بەرهەم.

قاڵبەکە چەور دەکەین و ئاردی پێدە دەپرژێنین، هەویرەکەی تێدەکەین و دەیخەینە ناو فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 180 دایدەنێین، بۆ ماوەی 30-40 خولەک.

پێکهاتەکانی کرێمەکە تێکەڵاو دەکەین و دەیخەینە سەر ئاگر تا دەکوڵێت و لە کۆتایدا کەرەکەی تێدەکەین، پاشان دایگرە تا سارد دەبێتەوە.

دوای ئەوەی کێکەکەت دەبرژێت، کە ساردبوویەوە کرێمەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP