یاپراخی گەڵامێو لە بنەچەدا بۆ کام نەتەوە دەگەڕێتەوە؟

خەندان لایف-

یاپراخی گەڵامێو، یەکێکە لە خواردنە رۆژهەڵاتیە باوەکان و لە کوردستانیش بە خۆشترین خواردنی بەهار ناسراوە.

بەپێی هەواڵێکی "سی ئێن ئێن" گەڵای مێو لە بنەچەدا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەکانەوە بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکارهێندراوە، کە لەگەڵ برنج و گۆشت ئامادەدەکرا.

دواتر داگیرکاری عوسمانیەکان بۆ تەواوی وڵاتانی رۆژهەڵات، ئەم جۆرە خواردنە کە لە گەڵای مێو ئامادەدەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتەکانی وەک سوریا و لوبنان و ئەردەن و عیراق و فەلەستین و میسر، بەڵام لە هەریەکێکیان بە ناوێک ناسراوە و پێکهاتەی جیاوازی تێکەڵاودەکەن، هاوشێوەی میسریەکان بە مەحشی ناویدەبەن.


لە تورکیا دوو جۆر یاپراخی گەڵامێو هەیە، کە جۆرێکیان بە یاپراک ناسراوە و برنج و گۆشتی تێدایە، بەڵام یانجی تەنها برنج و سەوزەیە و گۆشتی تێدانییە.

ئه‌م بابه‌ته 45103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP