چۆنێتی دروستکردنی سپاگێتی بە گۆشت


خەندان لایف-

سپاگێتی ئامادەبکە لەگەڵ گۆشت و سۆسی سور.

پێداویستیەکان:
450 گرام گۆشت
یەک پیاز
پێنج تەماتە
دوو کەوچکی گەورە تەماتە
شەش تەماتەی گوشراو
کەوچکێکی بچوک خوێ
ئاڵەتی رەش
بەهارات، کەوچکێکی بچوک
350 گرام سپاگێتی

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کەمێک زەیت گەرم بکە، پاشان پیازەکە زەردبکە، دواتر گۆشتەکەی تێبکە و سوری بکەرەوە، بێگومان ئەگەر ئارەزوو بکەیت دەکرێت بیکوڵێنیت پێشتر کەمێک.

دواتر سەرجەم تەماتە گوشراو قاشکراوەکانی تێبکە، ئینجا خوێ و ئاڵەت و بەهارات و دۆشاوەکەی تێبکە، پاشان وازی لێبهێنە تا پێدەگات.

سپاگێتیەکە بکوڵێنە و بیپاڵێوە، پاشان ئاوێتەی گۆشەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 11829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP