بەم ڤیتامینە سەرجەم کێشەکانی قژت کۆتایی پێبهێنە


خەندان لایف-

گۆڤاری "ئیلی" ئەڵمانی "ڤیتامین B7" بە باشترین نمونە بۆ چارەسەری سەرجەم گرفتەکانی قژ باس دەکات.

بەشێوەیەکی گشتی هەندێک کات قژ رووبەرووی هەڵوەرین و لاوازبوون و رووتاندنەوە دەبێت، یان رەنگی ناشرین و دێز دەبێت، بەڵام دەکرێت بە پێکهاتەی "بیوتین" یان ناسراو بە "ڤیتامین B7" چارەسەری هەموو ئەو گرفتانە بکەیت.

بێگومان جەستەش بەتەنیا ناتوانێت ئەمە بەرهەمبهێنیت، بەڵکو دەبێت ئەو خواردنانە هەڵبژێریت کە ڤیتامین B7 تێدایە و رۆژانە 30-60 میکرۆگرام بخۆیت.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B7، وەک جگەری مانگا، هێلکە، شیر، چەرەس، شۆڤان، سپێناخ، مۆز، ئەڤۆگادۆ، یان پزیشک بەپێی پێویستی دەتوانێت حەبی تایبەت بەو ڤیتامینەت بۆ دیاریبکات.

ئه‌م بابه‌ته 16202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP