ئەگەر پێست وشکە، ئەم زەیتە بەکاربهێنە

خەندان لایف-

پسپۆڕێکی شارەزایی بواری جوانکاری ئەڵمانیا، زەیتی جۆجۆبا بە هاوڕێی پێستی وشک ناودەبات.

بەپێی هەواڵێکی rotana بێگیت هۆبەر کە شارەزای بواری جوانکاریە، بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی پێستیان وشکە رێنمایی بڵاودەکاتەوە، تا زەیتی جۆجۆبا بەکاربهێنن، چونکە دەیگەشێنێتەوە و شێداری دەکات، جگەلەوەی لە چرچبوون و وشکبوونەوە دەیپارێزێت.

بەپێی زانیاریەکان زەیتی جۆجۆبا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و ڤیتامی ئی و پێکهاتەی دژە ئۆکسان، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە ئاسانی هەڵیبمژێت. 

لەلایەکی دیکەوە زەیتی جۆجۆبا بۆ قژ بەسوودە، یارمەتیدەرە هۆ ئەوەی بریقەدار و نەرم بێت، تا ئاسان شانە بکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 10327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP