پێش هاوین بەم ئاوێتەیە پێست پاک بکەرەوە


خەندان لایف-

پێست هاوشێوەی ددانەکانت پیس دەبێت و ماندوودەبێت، هەربۆیە دەبێت بایەخ بە خاوێنکردنەوەی بدەیت، چونکە کونیلەکان دەگیرێت، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی گۆڕانی وەرزەکاندا.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی lahamag ئاوێتەیەک بۆ خانمان دەخاتەڕوو، کە یارمەتی تەقشیرکردن و خاوێنکردنەوە و کردنەوەی رەنگی پێستەکەی دەدات، پێویستە بەر لە هاوین بەکاریبهێنن.

کەوچکێکی گەورە شەکر
نیو کەوچکی گەورە هەنگوین
نیو بەش ئەڤۆگادۆ
کەوچکێکی گەورە شیر

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵاوبکە بە خەڵاتە، دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە پێست، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

ئەم ماسکە دەوڵەمەندە بە کۆلاجینی سروشتی، شەکرەکەش خانە مردووەکانی پێست نوێ دەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP