لەپێناو پاراستنی پێست لە پەڵە، ئەم رێنماییانە لەیادمەکە


خەندان لایف-

خاوێن راگرتنی پێست و خزمەتکردنی هەنگاوی سەرەکیە بۆ پاراستنی پێست و مانەوەی بە جوانی، بەڵام لەسەروو ئەوەوە هەندێکجار پێست بەشێک تاریک دەبێت یان پەڵە دروست دەکات، کە ڕەنگە بەهۆی هەڵەی خۆتەوە بێت.

لەم روانگەیەوە پێگەی lahamag سێ رێنمایی دەدات بە خانمان:

1-یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی پەڵە و تاریکی پێست تیشکی خۆرە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، گرنگە کرێمی دژەخۆر لەیادنەکەیت هەمیشە.

2-سیستمی خۆراکی رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی پێست بە جوانی، هەربۆیە گرنگە بایەخ بە میوە و سەوزە بدەیت، لەهەمانکاتدا خواردنەوەی ئاوی زۆر بە درێژایی رۆژ.

3-ئەگەر رەنگی پێست بەردەوام بەوشێوەیە مایەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، بەڵام لە هەموو گرنگتر جۆری ئەو کرێم و ماکیاژانەی بەکاریدەهێنیت، پێویستە بەپێی جۆری پێست بێت و ئاگاداری رەنگی بیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP