چۆنێتی دروستکردنی گۆشت بە شێوازی سکالوب


خەندان لایف-

هێندە کاتی ناوێت، دەتوانیت  بۆ چوار کەس بە رێگایەکی ئاسان سکالوبی گۆشت دروست بکەیت

پێداویستیەکان:
کیلۆگرامێک گۆشتی نەرمەی پارچەکراوی کوتراو
نیو کوپ کەرە
چارەکە کوپێک زەیتی زەیتون
کەوچکێکی گەورە سرکە
کوپێک شویتی وردکراو
کوپێک لیمۆی هاڕڕاو
کەوچکێکی گەورە کەمون یان بەهاراتی تایبەت بە سکالوب
خوێ و ئاڵەتی ڕەش بەپێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
گۆشتەکە بە زەیتی زەیتونەکە کەمێک سوردەکەینەوە، پاشان کەرەکە دەخەینە تاوەکەوە بەهەمان شێوە تاکەمێکی تر سوردەبێتەوە.

گۆشتەکە ئەمدیو ئەودیو پێدەکەین  و سەرجەم پێکهاتەکانی تری پێوەدەکەین، تە تەواو سوربۆوە لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 6968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP