بڵند ئیبراهیم کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەند بڵند ئیبراهیم، کلیپێکی نوێی بەناوی "دووری تۆ" بڵاوکردەوە.

دوای ماوەیەک دابڕان و دەرنەکەوتنی، بڵند ئیبراهیم بە زاراوەی سۆرانی کلیپێکی بەناوی "دووریی تۆ" بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هێمن حەمید هۆنراوەکەی نوسراوە و هونەرمەند ئاگرین دڵشاد کاری بۆ کردووە بەرهەمی ڤینۆ پرۆدەکشنە.

بڵند ئیبراهیم، لەدایکبووی 1977 لە دهۆک، خاوەنی چەندین ئەلبوم و کلیپی جیاجیایە، سەرەتای کارە هونەریەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیە هونەریەکانی قوتابخانەکەی.


ئه‌م بابه‌ته 6151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP