چەند رێگایەک یارمەتی درێژبوونەوەی قژت دەدات


خەندان لایف-

درێژبوونەوەی قژ بەشێوەیەکی خێرا و تەندروست رەنگە ئاسان نەبێت، چونکە پێویستە کاتی بۆ تەرخان بکەیت و خزمەتی بکەیت، لەم سۆنگەیەوە پێگەی yawmiyati هەندێک ئامۆژگاری بۆ خانمان بڵاودەکاتەوە:

1-مەساجکردنی بێخی قژت رۆژانە، چونکە سوڕی خوێن چالاکدەکات و یاریدەی گەشانەوەی قژت دەدات.

2-هەوڵبدە زوو زوو بەشی خوارەوەی قژەکەت ببڕە، لایەنی کەم 6-10 مانگ جارێک.

3-بە ئاوی سارد قژت بشۆ، لایەنی کەم لە کۆتایدا کەمێک ئاوی ساردی پێدابکە، چونکە لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.

4-هەفتانە ماسکی تایبەتی بۆ بکە، بۆ ئەوەی خۆراک وەربگرێت و بگەشێتەوە.

5-هەوڵبدە قژت بە توندی مەبەستە، چونکە هەڵیدەوەرێنێت و دەڕوتێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 17728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP