چوار هەنگاو بۆ پاککردنەوەی پێستت


خەندان لایف-

پێستی رووخسارت، هەمیشە پێویستە بایەخی پێ بدرێت بە پێکهاتەی سروشتی و سوودبەخش، بۆ ئەوەی رووخسارێکی جوان و سەرنجڕاکێشت هەبێت، گرنگترین هەنگاویش خاوێنکردنەوەیەتی هەفتانە:

هەنگاوی یەکەم: رووخسارت بە پارچەیەک لۆکە و شیر بسڕە و خاوێنی بکەرەوە.

هەنگاوی دووەم: کەوچکێکی هەنگوین و کەوچکێک شیری بۆدرە تێکەڵ بکە، ئینجا بیدە لە پێست بۆ ماوەیەک.

هەنگاوی سێیەم:چەند دڵۆپێک زەیتی بادام یان زەیتون، لەگەڵ کەوچکێک گلیسرین تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە رووخسارت.

دواتر ئاو گەرم بکە لەگەڵ بۆنی لاڤیندەر، پێستی رووخسارت رابگرە بەسەر هەڵمەکەدا.

هەنگاوی چوارەم: زەردێنەی هێلکە و دوو کەوچک هەنگوینی سپی تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە رووخسارت.

ئه‌م بابه‌ته 15690 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP