وێنەیەکی دەگمەنی مەرزیە فەریقی ببینە

خەندان لایف-

وێنەیەکی دەگمەنی خانمە گۆرانیبێژی دیاری کوردستان مەرزیە فەریقی، لەلایەن کچەکەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام دڵنیا رەزازی، کۆمەڵێک وێنەی کۆنی خێزانەکەی بڵاودەکاتەەوە، کە تێیدا چەند دیمەنێکی جیاواز منداڵی خۆی نیشاندەدات، لەگەڵ وێنەیەکی مەرزیەی دایکی کە تێیدا گەنجە و سەرچۆپی گرتووە و هەڵدەپەڕێ.

مەرزیە فەریقی لەدایکبووی 1958 بوو لە شاری مەریوان،  لە 2005 لە ژێر نەشتەرگەریدا لە سوید کۆچی دوایی کرد.

دڵنیا کچی هونەرمەندان ناسری ڕەزازی و هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقیە، بە ئەلبومە تەواو نەکراوەکەی هونەرمەند مەرزییە دەستی بەکاری هونەری کرد، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئه‌م بابه‌ته 29485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP