بەوێنە.. دینا و میرا پەیامێکی مرۆڤایەتی بڵاودەکەنەوە

خەندان لایف-

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا و میرا، گۆرانیەک بۆ ناخۆشترین رووداو لە مێژووی کوردا دەڵێن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا هەڵکەوت زاهیر بۆ خەندان لایف وتی "ئەمە دووەم کاری هاوبەشی هەردوو هونەرمەندە، پەیامێکی مرۆڤایەتیە، باس لە جینۆسایدی میللەتی کورد لە هەموو شارو شارۆچکەکان دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە".

ئەم گۆرانیە، هۆنراوەی دیکۆ ئالانە و کاری دابەشکردنی لەلایەن ئاریۆسەوە کراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە.

لەماوەی رابردوودا هەردوو هونەرمەند کلیپێکیان بەناوی "تکادەکەم" بڵاوکردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 33330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP