بەڤیدیۆ.. هەڵوێست پەشیمانی بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان هەڵوێست محەمەد، کلیپێکی نوێ بەناوی "پەشیمانی" بڵاودەکاتەوە.

کلیپی "پەشیمانی"  هۆنراوەکەی لەلایەن هونەرمەند هەڵوێست خۆیەوە نوسراوە، کاری میوزیک و ئەرێنجمێنتی لەلایەن عەلی شەریفزادەوە بۆ ئەنجامدراوە.

هەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانیە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی هونەریە، هاوکات چەندین کۆنسێرتی ئەنجامداوە و هەوادارێکی زۆری هەیە، بەمزوانەش وەک ئەکتەر لە فیلمێکی رۆمانسی کوردیدا دەردەکەوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP