چۆنێتی دروستکردنی کاستەر بە شەکلەمە


خەندان لایف-

کاستەر شیرینەیەکی بەتامە و رەنگە زۆر کات ئامادەی بکەیت، بەڵام ئەمجارەیان شێوازەکەی بگۆڕە بۆ شەکلەمە.

پێداویستیەکان:
کوپ و نیوێک ئارد
نیو کوپ شەکر
نیو کوپ کاستەر
هێلکەیەک
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
کەوچکێکی بچوک پیکن پاودەر
نیو کوپ کەرەی تواوە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کەرە و شەکرەکە بە خەڵاتە جوان تێکەڵ بکە، پاشان هێلکە و ڤانێلاکەی تێبکە.

کە ئاوێتەکە ئامادەبوو کاستەرەکەی تێبکە بەردەوام بە لە تێکدان و تێکەڵکردنی، دواتر ئارد و پیکن پاودەرەکەی تێبکە بەردەوام بە تادەبێت هەویرێکی گونجاوە.

بیخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەیەک، دواتر خڕ خڕی بکەرەوە لەسەر سینی چەورکراوی ناو فڕن ڕیزی بکە.

فڕنەکە بخەرە سەر گەرمی 180، سینی شەکلەمەکەی تێبکە بۆ ماوەی 10-15 خولەک و دواتر پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 12612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP