دینا کێکی یەک ملیۆن بینەری دەشکێنێت

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو دینا، بەهۆی تێپەڕاندنی یەک ملیۆن بینەرەوە ئاهەنگ دەگێڕێت.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی نەورۆزەوە، دینا کلیپێکی شادی ئامێزی بەناوی "دەست ودەسماڵ" بڵاوکردەوە، شەوی رابردووش لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر کێکی یەک ملیۆن بینەری شکاند.

دینا خەڵکی شاری رانیەیە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی یەک ئەلبوم و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.


ئه‌م بابه‌ته 75811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP