چۆنێتی دروستکردنی کرواسون بە ناواخنی باسترمە


خەندان لایف-

ژەمە خواردنێکی بەتامە، گەورە و منداڵ ئارەزووی خواردنی دەکات و دەتوانیت بەیانیان یان عەسران پێشکەشی بکەیت.

پێداویستیەکان:
2 کوپ ئارد
2 کەوچکی گەورە کەرە
2 کەوچک خەمیرە
هێلکەیەک
کەوچکێکی گەورە شەکر
ئاو بۆ هەویرەکە
ناواخنەکەی: باسترمە جۆرەکەی بەپێی خواست، پەنیری رۆمی هاڕڕاو

چۆنێتی ئامادەکردنی:
ئارد و خوێ و هێلکە و کەرە و خەمیرە و شەکرەکە تێکەڵ بکە لە دەفرێکدا، وردە وردە ئاوەکەی تێبکە تا هەویرێکی توند دێتەبەرهەم، پاشان بە نایلۆنێک دایپۆشە تا خەمیرە هەڵدێت.

سینی ناو فڕنەکە ئامادەبکە و چەوری بکە، پاشان کەمێک ئاردی پێدا بپرژێنە، ئینجا هەویرەکە بەشێوەی سێ گۆشە بیبڕە، بە کەرە چەوری بکە یەک یەک.

دواتر پێکهاتەکانی ناواخنەکەی بەش بەش بخەرە ناو هەویرەکانەوە، لولی بدە هاوشێوەی وێنەکە.

لەناو سینیەکە ریزی بکە، بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 20 خولەک، لەسەر پلەی گەرمی 200.

ئه‌م بابه‌ته 6284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP