بۆ خانمانی دووگیان، ئەم خواردنانە زیان بە کۆرپەکەت دەگەیەنێت


خەندان لایف-

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکان، خانمانی دووگیان پێویستە خۆیان لە خواردنی پڕ چەوری شەکرەکان بپارێزن، چونکە کۆرپەکەیان تووشی نەخۆشی دڵ دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لێکۆلێنەوە نوێیەکان لە زانکۆی واشنتۆن ئاشکرایان کردووە، کە زۆر گرنگە خانمان خۆیان لە خواردنی زۆر چەور و شیرینەکان بپارێزن، بەر لە دووگیان بوون و لەکاتی دووگیانیشدا، چونکە کاریگەری لەسەر دڵی کۆرپەلە هەیە و ئەگەری زۆرە دڵی لاواز بێت، یان تووشی هەر نەخۆشیەکی دیکە ببێت.

پسپۆڕان ئاماژەبەوەشدەدەن، ئەو منداڵانەی کێشەی زیادبوونی کێشیان هەیە، بەشێکی زۆریان گرفتیان لە ماسولکەی دڵیاندا هەیە، هەربۆیە واباشترە دایکان زۆر بە ئاگابن لە سیستمی خۆراکیان.

 

ئه‌م بابه‌ته 6388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP