کۆمسای: من یەکەم هونەرمەندی کچم ئەم ستایلەم داهێنا

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد کۆمسای دەڵێت، سوڵتان هەر خۆم دەبم.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام کۆمسای لە نوێترین پۆستیدا دەڵێت "خۆم بە یەکەم هونەرمەندی کچ دەزانم کە خاوەن ئەم ستایلەم و هێزی ئەوەم هەیە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لایڤ میوزیک بکەم بە هەموو ستایلێکی میوزیک، ئەمەش بەبۆنەی ئەزمون و فێربونی چەندین ساڵی میوزیک و ژەنیاریە، نەک رێکلام و برادەرایەتی، تا ئەمڕۆ لەسەر پێی خۆم بوم و بەردەوام دەبم، نیشانمدا گۆرانی هەڵپەڕکێ و ستەیج تەنیا تایبەت بە پیاو نییە، دەبم بە سومبلێک بۆ ئەوانی دیکە، خۆشحاڵم رێگام کردەوە بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕ بەدوای من گۆرانی هەڵپەڕکێ بڵێن و کۆپی ستایلەکەی من بکەن، چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ بن، هەر خۆم سوڵتان دەبم".

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، یەکێک بوو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە وەک کافر، باوەش، لەرزانە، خڕەی مێخەک.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 134787 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP