نازدار بە جلوبەرگی کوردیەوە لە پاریس دەرکەوت

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان نازدار جەزیری، لە پاریس بە جلوبەرگی کوردیەوە دەردەکەوێت.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نازدار جەزیری، چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە لە نزیک بورجی ئیڤڵ لە پاریس، کە دەردەکەوێت جلوبەرگی کوردی پۆشیوە و  سوپاسی پێشوازی هەوادارانی دەکات لە ئاهەنگی نەورۆزدا.

نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبووە لەتەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەل هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 45319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP