ئامادەکردنی تورتە بە کرێم و نیسکافە


خەندان لایف-

تورتە، شیرینیەکی بەتامە و بە چەندین شێواز لە پسکیت ئامادەدەکرێت، بەگوێرەی خواست.

پێداویستییەکانی کرێمەکە:
یەک پاکەت پسکیت
یەک پاکەت کرێم شانتی
یەک پەرداخ و نیو شیری گیراوە
یەک کەوچک کاکاو
یەک کەوچک نیسکافە

بەشی دووەمی پێداویستیەکان بۆ پسکیتەکە:
یەک پەرداخ شیری گیراوە
یەک کەوچک کاکاو
یەک کەوچک نیسکافە
پێداویستییەکان بۆ رازاندنەوە:
یەک کەوچک کەرە
نیو پەرداخ شەکر
نیو پەرداخ بوندق

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کرێم و نیسکافە و کاکاو، شیر، واتە سەرجەم پێداویستیەکانی کرێمەکەی تێەکڵاودەکەین بە خەڵاتە بۆ ماوەی سێ خولەک.

پاشان پێداویستییەکانی دووەم، سەرجەمیان تێکەڵاو دەکەین، یەک یەک پسکیتەکەی تێهەڵکێش دەکەین و دەیخەینە قاڵبەکەوە ریزی دەکەین، چین چین کرێمەکەی دەکەین بەسەردا تا سێ چین یان زیاتر و کەمتر، بەگوێرەی دەفرەکە.

کەرەکە لە تاوەیەکدا دەتوێنینەوە و شەکرەکەی تێدەکەین، پاشان بوندوقەکەی تێدەکەین و تێکەڵاوی دەکەین، بیکە بەسەر پسکیتەکەدا، بیخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و پێشکەشی بکە.
 

 

ئه‌م بابه‌ته 16649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP