لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  24ی مانگی ئازاری  2019بخوێنەرەوە..

11- کاوڕ
باشترە زیاتر لەگەڵ هاوپیشەکانت رێکبکەویت، چونکە بەوشێوەیە یارمەتیدەر دەبێت، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت لەرووی پیشەییەوە، لەرووی سۆزداریەوە وازبهێنە لە بیرکردنەوەی سلبی، پەستانی کارکردن کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە، هەوڵبدە پشووبدە.

2- گا 
پرۆژەی نوێ دێتەپێش، بەڵام گرنگە پێشتر خۆتی بۆ ئامادەبکەیت و بەدواداچوونی بۆ بکەیت، خۆشەویستەکەت هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات، هەوڵبدە هێور و ئارامی بکەرەوە، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، رێگامەدە کێشت زیادبکات.

3- دووانە 
هەندێک گرفت کاریگەری دەکاتەسەر بەرهەمەکانت، هەربۆیە باشترە پێداچوونەوە بکەیت و چارەسەری بکەیت، خۆشەویستەکەت غیرەدەکات و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانتانەوە، سوود لە پشووی کۆتایی هەفتە ببینە و لە رۆتین خۆت بەدووربگرە.

4- قرژاڵ 
هەوڵبدە پێش هەر هەنگاوێک بەتەواوی پێداچوونەوە بۆ کارەکانت بکە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەرت هەیە لەرووی پیشەییەوە، باشترە لە هەستەکانت دڵنیابیتەوە، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیەکی پتەو دروست بکەیت لەرووی سۆزداریەوە، راهێنانی وەرزشی سوودی هەیە و فەرامۆشی مەکە.

5- شێر 
متمانەت بە خۆت هەبێت و بوێرانە هەنگاو بنێ، چونکە ئەم شێوە کارکردنە هاوکاریت دەکات، داهاتوویەکی پرشنگدار بنیادبنێیت، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناکۆکیتان هەیە، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت، ئەگەر هەست بە خراپی تەندروستیت دەکەیت.

6- فەریک 
تواناکانت زۆر باشە و دەتوانیت هەنگاوی نوێ بنێیت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بیرۆکەکانت بەدیبهێنیت، ئەم پەیوەندیە نوێیەی لە ئێستادا لە ژیانتدا هەیە، جیاواز دەبێت لە رابردوو، زیاتر پەیوەست دەبیت پێوەی، هەوڵبدە سیستمی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرە، خۆت بەدووبگرە لە خواردنی چەور.

7-تەرازوو 
باشترە ژیانت لەرووی پیشەییەوە رێبکخەیتەوە، هاوکات دڵنیابەرەوە لە چۆنێتی کارەکانت، گرنگە بۆچوونی خۆشەویست و هاوڕێکانت بە هەند وەربگریت و پێی توڕە نەبیت، تا بزانن رێزی ئەوان بۆ تۆ جێگای بایەخە، راهێنانی وەرزشی بکە، بۆ ئەوەی دەروونت ئارام بێتەوە.

8-دووپشک 
رەنگە کەسایەتی نوێ بناسیت و بە گروپ کارەکانت بە ئەنجام بگەیەنیت، ئەمەش باشترین هاوکاریە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، سۆزی تۆ کاریگەری لەسەر خۆشەویستەکەت هەیە و هەندێکجار بێزاردەکات، خواردنەوەی ئاو سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستیەوە.

9- کەوان 
لە رۆژانی داهاتوودا چانسی نوێت دەبێت، بۆ ئەوەی کارێکی نوێ ئەنجامبدەیت، بەڵام هەوڵبدە پێشتر بەدواداچوونی باشی بۆ بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆرباشە و سۆز و خۆشەویستی کۆتاندەکاتەوە، زیاتر گرنگی بە پێست و جوانی خۆت بدە.

10- گیسک 
رووبەرووی بەربەست و قورساییەکان بەرەوە، بەڵام هەرگیز بێ هیوامەبە، زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە، لەخۆتەوە هیچ بڕیارێکی سلبی مەدە، ماندوودەبیت، بەڵام بە قورسی وەریمەگرە.

11- سەتڵ 
هەوڵبدە لەگەڵ هەموو لایەنەکان رێکبکەویت و لەرووی پیشەییەوە وێنەیەکی جوانی نیشان بدە، راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە لەهەموو هەنگاوێکدا و داهاتوویەکی پرشنگدار دروستبکە، رەنگە کەمێک هەست بە ماندووبوون و دڵەڕاوکێ بکەیت لەرووی تەندروستیەوە.

12- نەهەنگ 
لەخۆتەوە هیچ کارێکی نوێ ئەنجام مەدە، چونکە لە بەرژەوەندی تۆ نییە و کاریگەری لەسەر سەرنجت دەبێت، هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە خێزانەکەت بدە، ئاگاداری زۆر مانەوەت بە تا درەنگانێکی شەو.

 

ئه‌م بابه‌ته 42451 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP