شیرین عەبدولوەهاب، جارێکی دیکە تۆمەتبار دەکرێت


خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی میسری ناسراو شیرین عەبدولوەهاب، بۆ جاری دووەم هەوڵی دورخستنەوەی لە گۆرانی دەدرێت.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی سوکایەتیکردن بە رووباری نیلی میسر لە کۆنسێرتێکدا، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر شیرین عەبدولوەهابدا سەپێندرا، بەتۆمەتی بێ رێزی بەرامبەر نیشتمان، بەڵام دواتر توانی بەبێ زیندانی لەو تۆمەتانە خۆی رزگاربکات. 

لە ئێستادا جارێکی دیکە سەندیکای میوزیکژەنان و هونەرمەندان، بەهۆی سکاڵای پارێزەرێکەوە، جارێکی دیکە هەوڵی دورخستنەوە لە گۆرانی وتن دەدەن، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە نیشتمانەکەی "میسر" لە کۆنسێرتێکدا لە بەحرەین.

سەندیکاکە لەلایەن هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی هانی شاکر سەرپەرشتی دەکرێت، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکرێت.

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی 1980 خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە 2007 هاوسەگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە 2012 جیادەبنەوە، لە ساڵی 2018 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانبێژ و ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب پێکهێنا.

ئه‌م بابه‌ته 19808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP