بەوێنە.. کیڤین لەگەڵ خۆشەویستەکەی ببینە

خەندان لایف-
ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی "ماکولی کارسون کۆلکن" کە ناسراوە بە "کیڤین" لە فیلمی "Home Alone" لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت.

ئەو منداڵەی کە ساڵانێک بە نواندنەکانی بینەرانی هێنایە پێکەنین، ماکولی کارسون کۆلکن ئێستا تەمەنی 39 ساڵە و  لە خوانێکی رۆمانسیدا لەگەل خۆشەویستە تەمەن 30 ساڵەکەی خانمە ئەکتەر برێندا سۆنگ کۆدەبێتەوە لە لۆس ئەنجلۆس.

بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی 2017ەوە پەیوەندی سۆزداریان هەیە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا ماکولی دەڵێت "ئارەزوو دەکەم لە داهاتوودا هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان هەبێت".

ماکولی لەدایکبووی ساڵی 1980، لەتەمەنی منداڵیدا دەستی بەکاری نواندن کردووە، بەهۆی فیلمی "Home alone" توانی ناوبانگێکی باش بەدەستبهێنێت، ماوەیەک ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بوو، بەڵام دواتر لەڕێگای چارەسەری پزیشکییەوە رزگارکرا.

 

ئه‌م بابه‌ته 27124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP