لە جیهانێکی نەرێنیدا، چۆن بەشێوەیەکی ئەرێنی بیردەکەیتەوە؟


خەندان لایف-

ژیانێکی رۆتینت هەیە و پەستانێکی زۆری کار  و کێشەکانی ژیانی تایبەتیت لەسەرە لەرووی ماددی و مەعنەویەوە، بەڵام ئەمە مانای ژیانێکی ناخۆش نییە، دەکرێت هەمیشە بە ئەرێنی بیربکەیتەوە لە هەموو بارودۆخێکدا بێت، چونکە ژیان ئەزموونێکە و تێدەپەڕێت، کەواتە ئاسوودە بژی و هیچ هۆکارێک شایەنی خەمێکی قورس و بیرکردنەوەی سلبی نییە.

لە نێوان هەموو ئەو ئاستەنگ و کێشانەی ژیان، چۆن بەشێوەیەکی ئەرێنی بیردەکەیتەوە و دڵخۆش دەبیت؟

1-راهێنانی وەرزشی بکەرە هاوڕێی ژیانت، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هۆڕۆمۆنی ئاسوودەیی هەیە، وادەکات دەروونت ئارام بێتەوە.

2-هەمیشە لە بوونی هەموو کێشەیەک لایەنی ئیجابی ببینە، بۆ نمونە هەرگیز مەڵێ من ژیانم بەم گرفتە کۆتایی هات، ئەمە زۆر قورسە ئەم چارەسەری نییە، بەپێچەوانەوە هیوا بە خۆت ببەخشە و بڵێ باشتر لە رێگایە.

3-رێز لە بوونی خۆت بگرە، خۆت خۆشبووێت، باشترین بە خۆت ببەخشە، بۆ نمونە کاتێک خواردنێکی زۆر و چەور و ناتەندروست دەخۆیت و دواتریش بەردەوام دادەنیشیت یان دەخەویت، ئەمە نیشانەی خۆنەویستیە، بەپێچەوانەوە رێز لە تەندروستی خۆت بگرە، بە جوڵەیەکی زۆر ئەو کالۆریەی لەش بکەرە دەرەوە و چێژ لە چالاکیە وەرزشیەکان ببینە.

4-بایەخ بەو هۆکارانە مەدە کە خەمبار دەکات، بۆ نمونە بیرکردنەوە لە چیرۆکێکی رابردوو، ئەمە تەنها کات بە فیڕۆ دەدات، لەبری ئەوە سەما بکە لەگەڵ میوزیکێک یان کتێبێک بخوێنەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP