هەندێک دەروازە بۆ ژیانێکی بەختەوەر


خەندان لایف-

هاوسەران بەدوای ژیانێکی بەختەوەردا دەگەڕێن، بەڵام چۆن بەبێ کێشە و بەربەست پارێزگاریش لەو ژیانە پڕ لە ئاسوودەییان دەکەن، ئایا لە خۆوە ژیانێکی هاوسەرگیری خۆش بەرهەمدێت، نەخێر بێگومان دەبێت هەردولا رۆڵی سەرەکی بگێڕن.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی yawmiyati هەندێک بنەما هۆکارن بۆ ژیانێکی بەختەوەری هاوسەرگیری کە پێویستە هەردولا پێوەی پابەندبن:

1-گرنگە لە هەموو بارودۆخێکدا پشتیوانی یەکدی بکەن و خەندە بخەنە سەر لێوی یەکدی، هەر لایەکیان ماندوو بوو یاخود بەهۆی کێشەیەکەوە خەمباربوو، پێویستە بەرامبەرەکەی رێزی بگرێت و ببێتە هۆکاری پێکەنین و خۆشبەختی بۆ هاوسەرەکەی.

2-دوای هاوسەرگیری بایەخ بە خۆت بدە، چ پیاو بێت یان ژن، چونکە هاوسەرەکەت شایەنی ئەوەیە تۆ بە جوانترین و شیکترین شێوە ببینێت، بێگومان ئاسوودەی دەکات.

3-هەمیشە مەعنەویاتی هاوسەرەکەت بەرزبکەرەوە، بەتایبەت لە کارەکەی یان بوونی کێشەیەک شکستێک، تۆ پشتیوانی و هاوکاری بکە.

4-رێزگرتن لە خێزانی هەردولا، هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی خۆشەویستی نێوان هاوسەران، بەڵام بوونی هەر کێشە و ناکۆکیەک، وادەکات هەرد هاوسەر بێزاری دەربڕن.

 

ئه‌م بابه‌ته 11315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP