پاش لە خەو هەستان، لەم رەفتارانە دوربکەوەرەوە

خەندان لایف-

پسپۆڕانی دەروونی هۆشداری دەدەن بە خەڵک، بۆ ئەوەی لەرووی دەروونیەوە ئارام بن و تووشی دڵەڕاوکێ نەبن، پێویستە کاتێک لە خەو هەڵدەستن بەیانیان چەند رەفتارێک هەیە ئەنجامی نەدەن، چونکە مێشک و جەستە لە حاڵەتی پشوودان و ئەم رەفتارانەش زیانیان پێ دەگەیەنێت.

1-کاتێک زەنگی کاتژمێرەکە لێدەدات، مەخەوەرەوە، خۆت دوامەخە، چونکە هێندەی تر بێتاقەت و ماندوودەبیت.

2-خێرا سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مەکە.

3-راستەوخۆ قاوە مەخۆرەوە، چونکە ئاستی هۆڕمۆنی "کورتیزون" بەرزدەکاتەوە، باشترە لەدوای کاتژمێر 10ی بەیانیەوە بێت.

4-خێرا جێگاکەت رێک مەکەرەوە، کەمێک بەجێیبهێڵە، دواتر بگەڕێرەوە، بۆ ئەوەی ئارەقی جەستەت بە پێخەفەکەتەوە وشك بێتەوە یان میکرۆب کۆنەکاتەوە.

5-راستەوخۆ مەچۆ بۆ سەیرکردنی تەلەفیزۆن، چونکە هەواڵ ئاستی هۆڕمۆنی "کۆرتیزون" بەرزدەکاتەوە، تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.

6-پەردەی پەنجەرەکان لابدە، تا رووناکی بێتەژوورەوە، بۆ ئەوەی کاتی بایەلۆژی جەستەت رێکبێتەوە و هۆڕمۆنەکان بە سروشتی خۆیان کاربکەن.

7-وەرزشی قورس و توند مەکە، چونکە زیان بە بڕبڕەی پشت دەگات، بەڵکو جوڵەی ئارام ئەنجامبدە.

8-مێشک بەدووربگرە لە کارەکانی ئەو رۆژەت، کاتێک لە خەو هەڵدەستیت خۆت سەرقاڵ بکە بە چالاکیەکانی ئەوکاتەوە وەک ددان شتن و نان خواردن.

9-وازبهێنە لە خوێندنەوەی نامە و خۆ سەرقاڵکردن بە ئیمەیڵەکانتەوە.

10-لەخۆتەوە بە خێرایی هیچ بڕیارێک مەدە، وازبهێنە سەرەتاکانی لە خەو هەستانت بە ئارامی بێت.

ئه‌م بابه‌ته 11226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP