ئەم رێنماییانە بخوێنەرەوە، پاشان پەیوەندی سۆزداری بنیادبنێ​


خەندان لایف-

دڵت بۆ کەسێک لە رەگەزی بەرامبەرت لێدەدات، هیوا دەخوازیت سۆز و خۆشەویستی بگۆڕنەوە و پەیوەندیەکی پتەوتان هەبێت، بەڵام هەموو ئەمانە  لە دوورەوە بڕیاردان لەسەری سەختە، پێویستە بزانیت کێ هەڵدەبژێریت؟

ماڵپەڕی rotana لەمبارەیەوە هەندێک رێنمایی دەخاتەڕوو، کە پێویستە بەرلە دروستکردنی پەیوەندی سۆزداریت رەچاوی بکەیت:

 1-بیربکەرەوە و بزانە چیت دەوێت لە کەسی بەرامبەر، واتە کەسایەتی لەگەڵ کەسێتی تۆ گونجاوە.

2-سروشتی خۆت مەگۆڕە، لەپێناو سەرنجڕاكێشانی کەسی بەرامبە، وەک خۆت رەفتار بکە.

3-خۆشەویستی دەبێت دوو لایەن بێت، هەرگیز پشت بە خۆشەویستی یەکلایەن مەبەستە.

4-جوانی و رووخساری مەکەرە پێوەری پەیوەندی خۆشەویستی، بەڵکو پشت بە رەفتاری ببەستە.

5-بڕوا بە هەموو وشەیەک مەکە، زۆر وریابە و لە راستگۆیی کەسی بەرامبەر دڵنیابەرەوە

 

ئه‌م بابه‌ته 15538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP