لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی مانگی ئازاری 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
چالاکی جۆراوجۆر لەرووی وەرگرتنی زانیاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ئەنجامدەدەیت، لەپێناو بەرەوپێشچوون لەرووی پیشەییەوە، پشوویەکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت و هەست بە ئارامی دەکەیت، لەرووی دەروونییەوە رەنگە ماندووبیت و کاردانەوەی لەسەر جەستەت هەبێت.

2- گا 
پێویست بە تاقیکردنەوەی زیاتر هەیە، بۆ ئەوەی لەرووی پیشەییەوە باشتر بیت، دەکرێت داوای هاوکاری بکەیت، چاوەڕوانی سوپرایزێکی خۆشبە لەلایەن خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانتەوە، هێندە دەروونت ماندوومەکە، چونکە پێویست بە حەوانەوە هەیە.

3- دووانە
گرنگە پێداچوونەوە بۆ پەیوەندییەکانت بکەیت لەرووی پیشەییەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت، گرنگە گوێ لە بیروڕای خۆشەویستەکەت بگریت و جیاوازی بیروبۆچوونەکانی قبوڵ بکەیت، کاتێک کەشوهەوا خۆشە هەوڵبدە مەلەبکە یان چالاکیەکی خۆش تاقیبکەرەوە.

4- قرژاڵ 
بیر لە داهاتوو دەکەیتەوە لەرووی پیشەییەوە، بەڵام پێویست بە پشتیوانی هەیە لە ئێستادا، لە خۆشەویستەکەت تێبگە و هاوکاری بکە، لەرووی تەندروستییەوە باشترە گرنگی بە ژەمە خۆراکییەکانت بدەیت، ئاگاداری هەڵبژاردنی خواردنەکانت بیت.

5- شێر 
بیرۆکەی نوێ دەدۆزیتەوە و هەنگاوی باشتر دەنێیت لەرووی پیشەییەوە، پێویست بە پشتیوانی خۆشەویستەکەت هەیە، نەک کەسانی دیکە، هەربۆیە ئاگاداری چۆنێتی مامەڵەکردنت بە، هەوڵبدە شیرینی خواردن کەمبکەرەوە.

6- فەریک 
لەلایەن هاوپیشەکانتەوە رێنمایی دەکرێیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، بەرهەمی کارەکانت باشتر دەبێت، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی تۆ دەکات زیاتر بایەخی پێبدەیت و خۆشەویستی بۆ دەربڕیت، ئاگاداری خواردنی چەوربە لە شەواندا، لەپێناو پاراستنی کێشت.

7-تەرازوو
هەلی کاری نوێ دێتەپێش، هەنگاوێکی نوێ دەنێیت لەرووی پیشەییەوە، کەسانێکی نوێ دەناسیت، بەڵام پێتوایە کەسی گونجاوت بۆ ژیانت نەدۆزیوەتەوە، بایەخ بە میوە بدە لەپێناو تەندروستیت.

8-دووپشک 
گۆڕانکاری زۆر روودەدات ئەم ماوەیە لەرووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاو نییە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چونکە قۆناغێکی هەستیارە، ئەم هاوینە باشترە هەندێک چالاکی تەنزئامێز ئەنجامبدەیت لەپێناو ئارامبوونەوەی دەروونت.

9- کەوان 
رووبەرووی هەندێک کێشە دەبیتەوە لەرووی پیشەییەوە، بەهۆی دواکەوتنت لە جێبەجێکردنی کارەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ بکە و چارەسەری کێشەکانتان بکەن پێکەوە و داهاتوویەکی پرشنگدار بنیادبنێن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت لە هەستەکانی خۆت دڵنیابەرەوە.

10- گیسک 
لەرووی پیشەییەوە پەستانێکی زۆرت لەسەرە، کێشەیەکی زۆر رووبەرووی کارەکەت بووەتەوە، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت تووشی گرفتی دارایی دەبن، باشترە وردتر بیربکەنەوە، بایەخ بە سروشت بدە بۆ ئەوەی دەروونت ئارام بێتەوە.

11- سەتڵ 
گۆڕانکاری زۆر روودەدات لە کارەکەت و بەرهەمی کارەکانت باشتر دەبێت، لەرووی سۆزدارییەوە پەیوەندیەکەت چالاک دەبێت و ئاسوودە دەبیت، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، چونکە دەبێتەهۆی حەساسیەت.

12- نەهەنگ 
بەربەست لەبەردەم کار و پیشەکەت دروست دەبێت، گۆڕانکاری روودەدات، ئاگاداری دەست تێوەردانی کەسانی دیکە لە پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، چونکە کاریگەری سلبی دەبێت، پێش ژەمە خۆراکییەکان گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە، لەپێناو پاراستنی کێشت.

 

ئه‌م بابه‌ته 30866 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP