ئەو نهێنیانەی پێویستە لەبارەی فرۆكەوە بیانزانین

خەندان لایف-

هەندێک زانیاری گرنگ دەربارەی فڕۆکە:

1. نیشانەی Lavatory
ئەگەر منداڵەكانت لەناو گەرماوی (توالێت) فڕۆكەكەدا خۆیان كلیلدا، دەتوانیت لەڕێگەی بەرزكردنەوەی نیشانەی (Lavatory) بەرزبكەیتەوە و لە دەرەوەی گەرماوەكە دەرگاكە بكەیتەوە.

2.سێگۆشە رەشەكە
ئەو سێگۆشە بچوكانەی هەندێكجار لە ناو فڕۆكەكاندا و لە بەشی سەرنشینەكاندا دەبینرێن، بە پێی زانیاریەكان كە لە كارمەندانی فڕۆكەوە وەرگیراون، بۆ دەستنیشانكردنی باشترین شوێنی باڵەكانی فڕۆكەكەیە، لەكاتێكدا كابتن-ی فڕۆكە گومانی لە شوێنی باڵەكانی فڕۆكەكەی هەیە، پێویستە توێژینەوەیەكی پێشبینیكراو ئەنجامبدرێت و ئەو سێگۆشانە بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنرێن.

3.ئامێری قفڵكردنی بەشی دەرەوەی فڕۆكەكە
دوای ئەنجامدانی تاوانێك لە لایەن تاوانبارێكی نەناسراوەوە لە فڕۆكەیەكدا، ئەم ئامێرە لە فڕۆكەكاندا دانرا، كاتێك كەسێك فڕۆكەیەكی گەشتیاری ڕفاند و لە بەرامبەردا پارەی وەرگرت، دواتر لەڕێگەی پەڕەشوتەوە خۆی دەربازكرد. دوای ئەو روداوە سەرجەم فڕۆكەكانی بۆوینگ و ئەیربەس-ەكان ئامێری قفڵكردنی دەرگاكانیان داناوە كە لەكاتی فڕیندا رێگانادات دەرگاكان بكرێنەوە. 

4.سیستەمی هەواگۆڕ
ئەو هەوایەی لە سیستەمی هەواگۆڕی فڕۆكەكانەوە دێت، لە ڕێگەی كۆمپرێسەرێكەوە لە هەردو پەڕەكەی بزوێنەرەكانی فڕۆكەكە دەدەچێت، هەواكە لەڕێگەی سیستەمی فلتەرەوە خاوێندەكرێتەوە كە لە سەدا 95ی بەكتریا فلتەردەكات و دواتر بۆ سەرنشینان دەگوازرێتەوە.

5.شوێندەستەكانی نزیك لە دەرگاكانی بۆ باری لەناكاو
ئەو شوێندەستانە بۆ كارمەندانی فڕۆكە لە نزیك ئەو دەرگایانەی بۆ باری نائاسایی و كتوپڕ كاتی مەترسی دروستكراون تا كارمەندەكان بتوانن لە باری لەناكاو و تێپەڕبونی سەرنشینان بەشێوەیەكی خێرا بۆ چونەدەرەوەیان، كارمەندان بتوانن خۆیان بەو شوێندەستان جێگیربكەن.

6.شوێنی پشوی كارمەندان
هەندێك لە فڕۆكەكان ژوری بچوكی شاردراوەیان بۆ پشودانی كارمەندانی ناو فڕۆكە لەكاتی فڕیندا تێدایە.

7.هێزی ئاسایشی ئاسمانی 
هێزە ئاسایشەكانی ناو فڕۆكە بە نهێنی كاردەكەن و لەتوانایاندایە كەسانی گێرەشێوێن و تەنانەت هێرشبەرەكانیش ببەزێنن، هەریەك لە فەڕەنسا و كەنەدا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هێزی ئاسایشی ئاسمانی تایبەت بەخۆیان هەیە.

8.یەكەی هاوكاری وزە
لەكاتی گەشتكردندا بە فڕۆكە، سەرەڕای ئەوەی بزوێنەرەكانیش كارناكەن هەمیشە گوێمان لە دەنگێك دەبێت، ئەوەش بەهۆی سیستەمی یەكەی هاوكاری وەزە-وەیە كە هاوكاری بزوێنەرەكان دەكات و تەنانەت كار بە بزوێنەرەكان دەكات، لە كاتێكدا خزمەتگوزاری تێرمیناڵەكان كەموكوڕی تێدایە و لەكاتی بەردەستنەبونی خزمەتگوزاری پێویست بۆ بزوێنەرەكان ئەو سیستەمە هاوكاردەبێت.

9.كونی سەر پەنجەرەكان
پەنجەرەی فڕۆكەكان لە سێ چین شوشە پێكهاتوە، چینی دەرەوە فشارە هەواییەكانی دەرەوە رادەگرێت، چینی ناوەوە فشار و زەبرەكانی ناوەوە رادەگرێت، چینی ناوەڕاست كە كونێكی بچوكی تێدایە هاتوچۆی هەوا رێكدەخات تا جیاوازی فشارەكانی ناوەوە و دەرەوە هاوسەنگبكات و شێ لەنێوان چینە شوشەییەكاندا دروستنەبێـت.  

10.تەور لە هەگبەی فڕۆكەواندا
بەگوێرەی ژماریەكی زۆر لە وڵاتان، تەور یەكێكە لە كەلوپەلەكانی فریاگوزاری و دەبێت لە هەگبەی كارمەندانی فڕۆكە و فڕۆكەوان-دا هەبێت، چونكە دەكرێـت بۆ كوژاندنەوەی ئاگر و كردنەوەی دەرگایەكی گیربو و ژمارەیەكی زۆر لە بارە كتوپڕەكاندا بەكاربهێنرێت.

11.قولاپی سەر باڵەكانی فرۆكە
لە زۆرینەی فڕۆكەكاندا، لە دۆخی كتوپڕ و لەناكاودا پێویستە سەرنشینان بچنە سەر باڵەكانی فڕۆكەكە، بەهۆی ئەوەی باڵی فڕۆكە خلیسكە، قولاپێكی تایبەت لەسەر باڵەكانی فڕۆكەكە جێگیركراوە و سەری پشتێنێكی سەلامەتی لێدەبەسترێت و سەرەكەی دیكەش بە دەرگای فڕۆكەكەوە دەبەسترێت و بەوشێوەیە سەرنشینان لەكاتی كتوپڕدا دەتوانن لەڕێگەی گوریسەكەوە خۆیان رزگاربكەن. 

ئه‌م بابه‌ته 17375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP