بۆ یەکەمجار کچەکانی نیکول کیدمان دەردەکەوێت

خەندان لایف-

کچەکانی خانمە ئەکتەری دیاری جیهانی نیکول کیدمان، رێگاکەی دایکیان دەگرنەبەر.

نیکول کیدمان، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی هۆلیود و خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگە، لە ئێستادا کە تەمەنی 51 ساڵە، هەردوو کچەکەی ساندای رۆز و فیس مارگریت کە تەمەنیان لەنێوان 8-10 ساڵدایە، دەهێنێتە ناوی جیهانی هونەریەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی رۆڵبینن لە درامایەک بەناوی " The Undoing" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

نیکول کیدمان لەدایکبووی 1967، خەڵکی ئوستورالیایە و ئەکتەر و دەرهێنەر و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی هۆلیودە.

ئه‌م بابه‌ته 17074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP