ئاڕنۆڵد بە تەمەن گەورەیە، بەڵام پارێزگاری لە تواناکانی دەکات


خەندان لایف-

ئاڕنۆڵد شوازینگەر، پاڵەوانی جیهانی لەشجوانی تەمەن 71 ساڵ، تا ئێستاش پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانی دەکات.

پێگەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، چەند وێنەیەکی نوێی ئەکتەری دیار ئاڕنۆڵد شوازینگەر بڵاودەکاتەوە لە کاتی  چوونی بۆ سەنتەری وەرزشی لە رێگای بەکارهێنانی پایسکل لە شەقامەکانی ئوستورالیا.

ئاڕنۆڵد بەم رەفتارەی هاوتەمەنەکانی خۆی سەرسامکرد، چونکە سەرەڕای ئەوەی پیربووە، بەڵام توانا جەستەییەکانی دەپارێزێت.

ئاڕنۆڵد شوارزینگەر لەدایکبووی 1947، لە بنەچەدا خەڵکی نەمسایە، یەکێکە لە ئەکتەر و کەسایەتیە سیاسیە ناسراوەکانی جیهان. 

ئه‌م بابه‌ته 9749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP