بێرین سات داوای جیابوونەوە دەکات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا بێرین سات، هیچ نهێنیەک دەربارەی ژیانی تایبەتی ئاشکراناکات.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا بێرین سات، لە رێگای پارێزەرەکەیەوە بێرین سات لە دادگا داوای جیابوونەوەی کردووە لە هاوسەرەکەی کینان دۆغلو بەشێوەیەکی فەرمی، بەڵام کاتێک میدیاکان دەیانەوێت لێدوانی دەربارەی ئەو بابەتە وەربگرن خێرا دەڕوات و رەتیدەکاتەوە، هیچ زانیاریەکی تایبەتی بدرکێنێت، لە کاتێکدا ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەشی لە دەستیدا لابردووە.

لەهەمانکاتدا لە ئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ کارێکی هونەری نوێ و لە گفتوگۆدا لەگەڵ دەرهێنەرەکان.

بێرین سات لەدایکبوونی ساڵی 1984، خەڵکی ئەنقەرەیە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین ئەکتەرانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییەوە دژ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، چەندینجار تووشی گرفت بووە، چونکە تۆمەتبارکراوە بەوەی پشتیوانی لە هێزە سیاسیە کوردیەکان دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 19233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP