سوودەکانی خواردنی گەڵامێو


خەندان لایف-

گەڵامێو، بۆ دروستکردنی یاپراخ بەکاردەهێنرێت لەبەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵات و کوردستان بەتایبەت لە بەهاراندا، بەڵام ڕەنگە تا ئێستا بێ ئاگابن لەوەی ئەو گەڵایە چەندە سوودی هەیە بۆ تەندروستی.

سوودەکانی گەڵامێو بۆ لەش:

گەڵامێو بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە وەک "کالیڤینولات، فلافونوید" کە دژی هەوکردنە.

لەلایەکی دیکەوە گەڵامێو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری بەسوود وەک ئۆمیگا سێ کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست لەڕووی زانستی و تەندروستیەوە.

کانزا بەسوودەکانی وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ، گەڵامێویش دەولەمەندە بەم پێکهاتانە جگە لە بوونی پۆتاسیم و سۆدیۆم و ئاسن و ریبوفلافین و ترشی فۆلیک و نیاسین و مەنگەنیز.

گەڵامێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینێکی زۆر بەتایبەتی ڤیتامین A,H,B6,K، ڤیتامین K یارمەتی لەش دەدات کاتێک تووشی خوێن بەربوون یان برینێک دەبێت، رێگانادات خوێنێکی زۆر بڕوات.

یەک کوپ گەڵامێو بڕی 1.5 گرام ماددەی ڕیشاڵی تێدایە کەیارمەتی کرداری هەرس دەدات.

بەگشتی ڕێژەی کالۆری تێیدا ئاساییە و زۆرنییە، لە 5 گەڵای مامناوەنددا بڕی 14 کالۆری هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 12943 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP