چۆنێتی دروستکردنی بریانی

خەندان لایف-

وەرزی بەهار و گەشت و سەیرانە، تۆش خۆت ئامادە دەکەیت بۆ سەیران، بریانی و یاپراخیش بەشە سەرەکیەکەن.

پێداویستیەکان:
برنج بەپێی پێویست
سنگی مریشک بەپێی پێویست
پەتاتە 
بادام
 زەیت
گێزەر 
مەعکەورۆنی
کشمیش
قارچک
بەهاراتی بریانی
خوێ


چۆنیەتی ئامادەکردنی:
تاوەیەک ئامادە دەکەین و زەیتی تێدەکەین، پاشان سنگی مریشک و مەعکەورۆنی و کشمیش و قارچک و پەتاتە و بادام و گێزەرەکە سور دەکەینەوە لەسەرخۆ ، پاشان بەهاراتی بریانی پێوە دەکەین لەگەڵ خوێ.

پاشان مەنجەڵی برنجەکە ئامادە دەکەین و زەیتەکەی تێدەکەین، دواتر ئاو بەپێی بڕی برنجەکە و لەگەڵ بەهاراتی بریانی و خوێ و هەر پێکهاتەیەکی دیکە کە پێت خۆشە تێی بکە.

هەر وەک برنجی ئاسایی، پاشان برنجەکەی تێبکە و کە ئاوەکەی هەڵچنی سەری بنێرەوە، پاش 20 خولەک پێکهاتەکانی بکە بەسەردا و دووبارە سەری بنێرەوە و لەدوای 10 خولەک پێشکەشی بکە یان زیاتر.


تێبینی: سەرجەم پێکهاتەکان بەپێی پێویست و ئارەزووە.

ئه‌م بابه‌ته 17651 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP