زیانەکانی خواردنەوە گازیەکان


خەندان لایف-

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات خواردنەوەی تەنها یەک بوتڵ لەخواردنەوە گازییەکان بەڕێژەی لە 31%  ئەگەری مردن بەنەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن سکوڵی تەندروستی گشتی زانکۆی (هارڤارد)ەوە ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە خواردنەوە بێشەکرەکانیش زیانبەخشن و ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەش زیاددەکەن.

لەمبارەیەوە ڤاسانتی مایک سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاند " توێژینەوەکەمان پشتیوانی ئەو بۆچونە دەکات کە پێیوایە پێویستە لەبری خواردنەوە گازییەکان رۆژانە ئاو بخورێتەوە. "

توێژینەوەکە شیکاری بۆ باری تەندروستی 80 هەزار و شەش سەد و چل و حەوت ژن لەتوێژینەوەکانی تەندروستی پەرستاران کرد، هاوکات 37 هەزار و حەوسەدو شازدە پیاو لەتوێژینەوەی تەندروستی پرۆفێشناڵ کردوە و تێیدا جارێکی دیکە مەترسی خواردنەوە گازییەکانی بۆ مرۆڤ سەلماندوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP